کاروانی ئومێد دەستی کرد بە گەیاندنی دەیان هەزار پێڵاوی بەرهەم هێنراو لە کارگەی پێڵاو کە لە ناوچەیەکی نزیک لە دەروازەی سنووری ڕەفەح لە میسر دامەزرا، بۆ گەلی ستەملێکراوی غەززە.
کاروانی ئومێد کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بەردەوامە لە هەوڵەکانی هاوکاری لە فەلەستین دەستی کرد بە دابینکردنی یارمەتی پێڵاو کە بووەتە پێویستییەکی جددی لە غەززە.
لە ئەنجامی چالاکییەکاندا دەیان هەزار پێڵاو لە ڕەفەحەوە دەگوازرێتەوە بۆ غەززە و بە سەر گەلی مەزلووم و هەژاری غەززە دابەش دەکرێت.
محەمەد نورالله گونایدن سەرۆکی گشتی کاروانی ئومێد سەبارەت بە چالاکییەکەی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو وتی، "وەک دەزانن ٢ مانگ پێشتر بانگەوازی پێڵاومان بۆ برا فەلەستینییەکانمان کرد. الحمد لله ئەمڕۆ ١٦ کانوونی یەکەم لە شاری ١٠ی ڕەمەزان لە میسڕ بۆ ناردنی پێڵاو بە غەززە."
ناوبراو باسی لەوە کرد کە بارهەڵگرێک پێڵاویان ناردووە بۆ غەززە و بانگێشتی خێرخوازەکان کرد کە بۆ ناردنی پێڵاوی زیاتر پشتگری لە وەقفەکە بکەن.
کاروانی ئومێد کە لە سەرەتای هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیەوە درێژە بە هاوکارییەکانی بۆ فەلەستین دەدات، ئامانجی ئەوەیە کە بە پشتیوانی خێرخوازان بێ پچڕان درێژە بە کارەکانی بدات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حەماس بانگێشتی پشتگری لە بەرخۆدانی جەنین و بەشداری لە چالاکییەکانی "ڕۆژی تۆڕەیی" کرد.
ستیفان دوجاریک وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، رژێمی داگیرکەر هێشتا رێگری لە گواستنەوەی هاوکاری بۆ باکووری کەناری غەززە دەکات.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٩٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٧ هەزار و ٢٤٤ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کەناری غەززە ١١ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.